هێرشی پێشدەستانەی ئیسرائیل بۆ سەر حیزبوڵا؟

هەندێ لە میدیاکان و شارەزایان باس لەئەگەری ئۆپەراسیونی پێشدەستانە یان پێشوەختەی ئیسرائیل دەکەن و دەوترێت بەرپرسانی سیاسی و سەربازی ئیسرائیل سەرقاڵی تاوتوێکردنی ئەو بژاردەیەن. مەبەست لە ئۆپەراسیون یان هێرشی پێشدەستانە چییە؟

چەمکگەلی ئۆپەراسیونی پێشدەستانە و پێشگیرانە ( ئەم دووانە تا ڕادەیەک لێک جیاوازان) دوای ڕووداوەکانی یازدەی سیپتەمبەر و هێرشەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئەفغانستان و عێراق بە زۆری لە ئەدەبیاتی سیاسەت و هەروەها یاسای نێونەتەوەییدا بەکارهاتن. لەبنەڕەتدا ئەمریکا بە گەڕانەوە بۆ ئەو چەمکانە ڕەوایی بە هێرشەکانی بۆ سەر ئەو دوو وڵاتە دەدا. جۆرج بۆش ڕایگەیاند “پێش ئەوەی هەڕەشەکان بە کردە جێبەجێ بکرێن، پێویستە ئەمریکا پووچەڵیان بکاتەوە”. بەم پێیە ئۆپەراسیونی پێشدەستانە بە واتای هێرشکردن بۆ سەر دوژمنانە بە مەبەستی پووچەڵکردنەوە و وشککردنی سەرچاوەی هەڕەشەکان.

ئەو ئەکتەرانەی کە ئۆپەراسیونی پێشدەستانە هەڵدەبژێرن و هەوڵی جێبەجێکردنی دەدەن [ بە وتەی خۆیان بەرگری پێشدەستانە) بڕوایان وایە کە هەڕەشە بۆ سەر ماڵ و گیان و وڵاتیان ڕاستەقینە و نزیکە و مۆڵەت و کات و دەرفەت بۆ وەڵامدانەوەیان کەمە بۆیە پێویستە بۆ پووچەڵکردنەوەی سەرچاوەی هەڕەشەکە دەستپێشخەری بکرێت. [بە پێچەوانەی ئۆپەراسیونی پێشگیرانە کە جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەگەری هەڕەشە هەیە بەڵام نزیک نییە و کات بۆ وەڵامدانەوە لەبەر دەستە].

لەم ڕوانگەوەیە کە هەندێ لە شارەزایان پێیان وایە و پێش بینی ئەوە دەکەن کە ئیسرائیل بەم زووانە تەنانەت هێرشی زەمینی بکاتە سەر حیزبوڵا.

بۆچوون

0 replies

Leave a Reply

Want to join the discussion?
Feel free to contribute!

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *