کوردستان، جەحەندەمی دەوڵەتخوازان؟!
دەوڵەتانی داگیرکەر بۆ ڕەوایی پێدان بە تاوانە هەرە گەورە و قیزەونەکانیان بەرامبەر چالاکانی سیاسی کوردستان تۆمەتی سەربەخۆییخوازییان (تۆمەتی تەجزیەتەڵەبی) بۆ دادەتاشن. تەنانەت بۆ ئەو کەسانەی کە بە بیانووی ئەندامێتی لە حیزبە فیدراڵخوازەکان دەستبەسەریان دەکەن و حوکمی قورس و لەوانە حوکمی لەسێدارەدانیان بۆ دەر دەکەن تۆمەتی تەجزیەتەڵەبی [سەربەخۆییخوازیی، دەوڵەتخوازیی] دەخەنە پاڵیان. وای لێهاتووە ئەو ڕیفۆرمخوازانەش کە گەشبینن بە ئیسڵاح و ڕیفۆرم لە چوارچێوەی دەوڵەتی داگیرکەردا تاکە دەوڵەتخوازەکانی کۆمەڵگەی کوردستان بە دوورکەوتنەوە لە پراکتیک و چەقین لە خەیاڵات و بێ عەمەڵی تۆمەتبار دەکەن. فیدراڵخوازەکانیش بە هەمان شێوە و بە دەربڕینی جۆراوجۆر! هەندێکیان دەڵێن سەربەخۆییخوازان خەیاڵاوین و بە ئاشکرا دەڵێن باسکردن لە بنیاتنانی دەوڵەت خەیاڵپڵاوە. هەندێکیان تانەیان لێ دەدەن کە دەوڵەت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بنیات نانرێت، وەک بڵەی فیدرالیزم لەسەر ئەرزی واقێع دانراوە. هەندێکیشیان وەک تەشەر سەربەخۆییخوازان بە پاڵەوانانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وەسف دەکەن. ئیتر هەست دەکەیت کوردستان بووەتە جەحەنەمێک بۆ سەربەخۆییخواز و دەوڵەتخوازان و دەستەچیلکەی ئاوری خودی کوردانیش لە هەمووی گەورەتر و سووتێنەرترە. ئەوە لە کاتێکدایە کە زۆرینەی ئەو گریمانانەی کە تا ئێستا وەک حەقیقەت نوێندراون و زۆرینەی دەوڵەتخوازانیش تەسلیمیان بوون یان هەر لە بنەڕەتەوە ڕاست نین یاخود پێچەوانەیان ڕاستە و سەراوقوون دانراون. بۆ نموونە ڕیالیستبوونی فیدراڵخوازان و ئایدیالیست / خەیاڵاویبوونی سەربەخۆییخوازان. ئەگەر بڕیار وابێ ڕیالیستبوون وا پێناسە بکرێت کە “هەر ئەوەندە دەتوانین” ئەوا ڕیفۆرمخوازەکان لە فیدراڵخوازەکان بەرحەقترن. بەڵام لەڕاستیدا ئەو ئارگیۆمێنتە هیچ پەیوەندییەکی بە ڕیالیزمەوە نییە. هەوڵ دەدەم هیچ نەبێ لەسەر ئەم گریمانەیە بۆچوونی خۆم بنووسم و بەڵگەیش بۆ ئەو ئیدیعایەم بێنمەوە کە ڕیالیزمی کوردی هیچ پەیوەندییەکی بەو ڕیالیزمەوە نییە کە لە سیاسەتدا باسی لێ دەکرێت….
Leave a Reply
Want to join the discussion?Feel free to contribute!