سێ خاڵی لاوازی سیستەمە دژە مووشەکییەکان
سێ خاڵی لاوازی هەموو ئەو سیستەمە دژە مووشەکیانە کە تا ئێستا لە جیهاندا جێگیر کراون:
۱. هەموو سیستەمە دژە مووشەکییەکان توانای وەڵامدانەوەیان سنووردارە. توانای پووچەڵکردنەوەی هەموو مووشەکەکانیان نییە. بۆ نموونە ئەگەر لەسەر سەکۆیەک ۱۰۰ مووشەکی شوێنگیر بۆ پووچەڵکردنەوەی مووشەکە هاوێژراوەکان جێگیر کرابێتن، هێرشبەران دەتوانن بە هاوێشتنی ۱٥۰ مووشەک، ئەو سیستەمە پڕ بکەنەوە یان وەک دەوترێت “تێری”ی بکەن. لەو حاڵەتدا هێرشبەران دەتوانن هیوادار بن ٥۰ مووشەک لە سیستەمەکە تێپەڕن.
۲. ڕادارەکانی ئەو سیستەمانە دەکرێ فریو بدرێن و هەڵخەڵەتێندرێن. وەک دەڵێن سیستەمەکان دەکەونە تەڵەوە. بۆ نمونە ئەگەر لەگەڵ مووشەکەکاندا شتانێکی تر بهاوێژرن، ڕادارەکان وەک مووشەک دەیانناسنەوە و ڕەنگە شوێنگیری ئەوانە بکەن. بۆیە لەو حاڵەتەدا پووچەڵکردنەوەی مووشەکە ڕاستەقینەکان دژوارە.
زیاتر لە پەنجا ساڵە هەم داهێنەران و هەم دامەزرێنەرانی سیستەمی دژە مووشەکی بەو دوو کێشەیە دەزانن، بۆیە هەرگیز نەیانوتووە سیستەمی دژە مووشەکی ئاسایشی ڕەها دەستەبەر دەکات، بەڵکوو ئیدیعا دەکەن ئەو سیستەمانە دەتوانن بە ڕێژەیەکی زۆر زیان و خەسارەکان کەم بکەنەوە.
۳. سیستەمی بەرگری دژە مووشەکی بەئەستەم دەتوانێت مووشەکی کورتهاوێژ پووچەڵ بکاتەوە. پووچەڵکردنەوەی مووشەکی دوورهاوێژ بەو سیستەمانە کارێکی ئاسانترە. ڕەنگە پووچەڵکردنەوەی ڕۆکێت هەر ناکردنی بێت.
چوار خاڵ سەبارەت بە سیستەمی دژە مووشەکی ئیسرائیل:
۱. سەرکەوتووترین سیستەمێکە کە تاوەکوو ئێستا لە شەڕە ڕاستەقینەکاندا لە جیهاندا تاقی کراوەتەوە.
۲.هەموو خاکی ئیسرائیل لەژێر چاوەدێری و بازنەی پاراستنی سیستەمە مووشەکییەکاندا نییە. ئەو ناوچانەی کە جەماوەری زۆر و دامەزراوە و بنکەی هەستیاریان تێدا نییە، لە بازنەی پاراستنی ئەو سیستەمانەدا نین.
۳.سیستەمی گۆمەزی ئاسنین Irone dome ئەرکی پووچەڵکردنەوەی مووشەکی کۆرتهاوێژە. وەک وتم، سەرکەوتووترینی سیستەمی تاقیکراوە لە شەڕە ڕاستەقینەکاندا بووە؛ سیستەمەکانی تر وەک ئاڕۆ Arrow مووشەکە دوورهاوێژەکان پووچەڵ دەکەنەوە، کە تا ئێستا زۆر بە کەمی بەکارهێنراوە. بۆیە بەردەوام باس لە گۆمەزی ئاسنین دەکرێت.
٤. تێچووی هەر سەکۆیەکی مووشەکی دژە مووشەک ۱٥۰ ملیۆن دۆلار و تێچووی هەر مووشەکێک ٥۰ هەزار دۆلارە. زۆر گرانتر لەو مووشەکانەی کە دەهاوێژرێن.
پ.ن:
حوکمدان سەبارەت بە شکست یان سەرکەوتنی سیستەمە دژە مووشەکییەکانی ئیسرائیل پێویستی بە ڕەچاوکردنی ئەو خاڵانەیە؛ دەنا حوکمێکی هەڕەمەکی لەسەر بنەمای لێکدانەوەیەکی ئەڵابەختەکییە.
Leave a Reply
Want to join the discussion?Feel free to contribute!