ئازادی و تیۆری داڕێژی: زانستە سیاسییەکان وەک نمونە

ژمارەی بیرمەندان و تیۆرزانانی بەناوبانگی زانستە سیاسییەکان لە وڵاتێکی زلهێز وەک چین کە حەشیمەتی نزیکەی ۱ ملیار و پانسەد هەزار کەسە ڕەنگە نەگاتە ڕادەی قامکەکانی دەست. بەپێچەوانەوە زۆرینەی زانایان و تیۆرزانانی ئەو زانستە ئەمریکایین.

لە بنەڕەتدا زانستی سیاسی زانستێکی ئەمریکایی نییە، بەڵام لە ئەمریکادا بە شێوەیەکی بەرچاو گەشەی کردووە. بەپێی توێژینەوەیەک لە ساڵی ۱۹٨۰دا، نزیکەی ٨۰٪ی تیۆرزانانی زانستە سیاسییەکان ئەمریکایی بوون. کە سەیری تیۆرە نوێکانی سیاسەت دەکەیت هیچ هۆکارێک نابینیتەوە بۆ ئەوەی لە ئێستادا ئەو ئامارە گۆڕانکارییەکی ئەوتۆی بەخۆوە بینیبێت. هەڵبەت ڕەنگە یەکێک لە هۆکارەکان ئەوە بێت کە میتۆدی “پۆزەتیڤیزم” و “ڕەفتارگەرایی” کە لە ئەمریکادا زاڵە، هێشتا بەسەر زانستە سیاسییەکاندا زاڵ بێت و پێوەرەکانی زانستە سیاسییەکان هەمان پێوەرەکانی پۆزەتیڤیزم و ڕەفتارگەرایی بن. هەروەها ڕەنگە باڵادەستی زانایانی ئەمریکا لە لقێکی زانستی وەک پەیوەندییە نێونەتەوەییەکان و سیاسەتی نێونەتەوەییدا پەیوەندی بەوەوە هەبێت کە دەستەواژە و چەمکەکانی ڕیالیزم وەک سەرەکیترین قوتابخانەی سیاسەتی نێونەتەوەیی بەردەوام بۆ لێکدانەوەی سیاسەتی دەرەکی ئەو وڵاتە زلهێزە کە بەرژەوەندی جیهانی هەیە و خوێندنەوەی جیهانی بۆ دەکرێت، بەکار هاتوون.

بەڵام بێگومان یەکێک لە هۆکارەکان ئازادی و دێموکراسییە. ڕەنگە ئەو ئامارە نیشانەی ئەوە بێت کە لە کۆمەڵگەیەکدا کە ئازادی ڕا دەربڕین و بیروبۆچوون زیاتر بێت، دەرفەتی داڕشتنی تیۆری زیاترە. بەپێچەوانەوە لە کۆمەڵگە داخراوەکاندا کە دەرفەتی ئاڵوگۆڕی بیرۆڕا کەمترە ژمارەی تیۆرزانانی سیاسیش کەمترن. هەڵبەت ئەمە نەک وەک بابەتێکی سەلمێندراو، بەڵکوو وەک گریمانەیەک یان بۆچوونێک دەبێ سەیر بکرێت.

بۆچوون

0 replies

Leave a Reply

Want to join the discussion?
Feel free to contribute!

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *