ناسیونالیزم وەک بەهێزترین چەک

ئەگەر لە شەڕێکدا دوژمن چەکێکی بەکار هێنا بۆ تەفروتوونا کردنت یان گورزێکی کوشندەی لێ دایت، ڕێگەی ژیرانە ئەوەیە کە لە داهاتوودا دەستت بەو جۆرە چەکە بگات نەک ئەوەی چەکەکە ئینکار بکەیت. تۆ قوربانیی زیرەکی دوژمنیت نەک خودی چەکەکە. لە مێژوودا نموونەی زۆر هەن کە میرێک، میرزایەک یان پاشایەک بەرامبەر لەشکەرێک کە پڕچەکترە دەدۆڕێت و پاشان بیر لەوە دەکاتەوە کە چۆن بۆ شەڕی داهاتوو دەستی بەو جۆرە چەکانە بگات، نەک ئەوەی تف لە چەکەکان بکات.
ناسیونالیزمیش هەمان شتە. ئەوەی کە زۆر جار دەوترێت ئێمە بووینەتە قوربانیی ناسیونالیزم ڕاست نییە؛ لەڕاستیدا پێچەوانەەی درووستە و ئێمە بووینەتە قوربانیی نەبوونی ناسیونالیزم. ئەگەر بە چەکی ناسیونالیزمی داگیرکەران تەفروتوونا کراویت، ڕێگەچارەت ئەوە نییە نکۆڵی و حاشا لە ناسیونالیزم بکەیت. ئەوە هیچ سوودێکی نییە بڵەی بووینەتە قوربانیی ناسیونالیزم کەوابوو دەبێ لەعنەتی لێ بکەین. نا! دەبێ بیر لەوە بکەیەوە بۆ تۆ ئەو چەکەت نییە و چۆن دەکرێ خۆت بە ناسیونالیزم پڕچەک بکەیت. ئەمە گونجاوترین ڕێگای تۆڵەیە.
دەیان ساڵە پەلاماری ناسیونالیزم دەدرێت و پێشبینی لەناوچوونی دەکرێت، بەڵام ناسیونالیزم هەر بەهێزتر دەبێت. لەبەر ئەوەی کە دەرکەوتەی سەرەکی ناسیونالیزم سەربەخۆیی و دەوڵەتخوازییە دەکرێت بەهێزبوونەکەی لە زیادبوونی ژمارەی دەوڵەتەکاندا ببینیتەوە: تا ساڵی ١٩١٤ کە هێشتا باس لە مافی دیاریکردنی چارەنووسی لیبرالیانە [ ویلسۆنی] و چەپ-مارکسیستیانە [لینینی] نەکرابوو بە گشتی ٣٢ دەوڵەتی سەربەخۆ لە جیهاندا هەبوون. لە ساڵی ١٩٢٠دا بوون بە ٤٢ دەوڵەت؛ لە ساڵی ١٩٤٥دا ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ٥٢ ئەندامی هەبوو. دوای شەپۆلی سڕینەوەی کۆلۆنیالیزم[ی دەرەکی نەک ناوخۆیی کە هیچ نموونەیەکی نییە] لە کۆتاییەکای ۱۹٥۰ تا کۆتایی ۱۹٦۰ ژمارەی دەوڵەتەکان زیادی کرد بە جۆرێک کە لە ساڵی ١٩٨٨دا ئەو ژمارەیە گەیشتە ١٥٩ دەوڵەت و لە ساڵی ١٩٩٧ زیاد بوون بۆ ١٨٥ دەوڵەت. لە ساڵی ٢٠٠٦دا ١٩٣ وڵات ئەندامی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بوون. ئئستا زیاتر لە ٢٠٠ وڵات ئەندامی ئەو ڕێکخراوەیەن.
ئەو ڕەوتە نیشاندەری ئەوەیە کە ناسیوناڵیزم لە کاتی سەرھەڵدانییەوە تا ئێستا سەرنجڕاکێش ماوەتەوە و نەخشەی سیاسی جیھانیی لەو ماوەیەدا بە گشتی گۆڕیوە. ناسیونالیزم نەمرە. بانگەوازی مەرگی ناسونالیزم بانگەوازی چەکداماڵین و خۆئامادەکردن کردن بۆ مەرگ و قڕتێکەوتنە.

See insights and ads

Boost post
All reactions:

Keyhan Yusefi, Runak Fathi and 93 others

بۆچوون

0 replies

Leave a Reply

Want to join the discussion?
Feel free to contribute!

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *