کوردستان گۆڕستانی فاشیستان: وەڵامێک بۆ پانفارسیزمی شۆڤێنی

لە نزیکەی یەک سەدەی ڕابردوودا دیوێکی دیکەی هەوڵی فارسەکان بۆ درووستکردنی “یەک نەتەوە” لە ئێرانێکی “یەکپارچە”دا هەوڵدان بۆ لەناوبردن و تەفروتووناکردنی “چەند نەتەوە” ی دیکە لەو جوغرافیایەدا بووە: هەندێ جار بە پەنابردن بۆ هێزی ڕووت و بە شێوەی سەربازی و هەندێ جاریش بە شێوەی تواندنەوەی کلتووری و سڕینەوەی ناسنامە.

پانفارسیزم و بیرۆکەی ئێرانشاری لەسەر بنەمای هەستکردن بە “یەکپارچەیی” دانراوە. لەم ڕوووەوە،  پەیوەندییەکی زۆر لە نێوان بیرتەسکی فارس و پاراستنی سنوورە دەستکردەکانی ئێرانی ئێستا لەژێر ناوی یەکپارچەیی وڵات و بەرهەمهێنانەوەی ستەمی نەتەوەییدا هەیە.

شۆڤەنیزم دەرکەوتەی باوەڕمەندی بە پیرۆزتربوونی سنوورەکان لە گیانی ئەندامانی باقی نەتەوەکانە.

دەسەڵاتە خێڵ-عەشیرەییەکان کەمتر لە بنەماڵەی پەهلەوی و بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی شۆڤەنیست بوون، تا ڕادەیەکی زۆر لەبەر ئەوەی کە سنوورەکان لە سەردەمی خێڵ- عەشیرەتەکاندا لە بەراورد لەگەڵ سەردەمی هەوڵدان بۆ پێکهێنانی دەوڵەت-نەتەوە لە ئێراندا پیرۆز نەبوون. بۆیە، هەر هەوڵێک لە چوارچێوەی پاراستنی یەکپارچەیی وڵات بەبێ گرنگیدان بە مافە نەتەوەییەکانی باقی نەتەوەکان لە ئاراستەی بەدیهێنانی یەکێک لە فۆرمەکانی دیاریکردنی مافی چارەنووس [دەوڵەت، فیدرالیزم یان خودمۆختاری] لە چوارچێوەی تواندنەوەی “چەند نەتەوە” بۆ درووستکردنی “یەک نەتەوە” لە چوارچێوەی جوغرافیایەکی یەکپارچەدایە.

یەکەم دروشمی خەڵکی کوردستان لە یەکەم ڕۆژی سەرهەڵدانی ڕاپەڕینی ژینادا دەرخەری تێڕوانینی کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵات بەنیسبەت یەکپارچەییە: تا کورد دەوڵەتی نەبێ، بەشی هەر ئەمە ئەبێ!

 بۆ هەتاهەتایە دروشمێکی ئەم ڕاپەڕینەی دوایی خەڵکی کوردستان دەبێتە مۆر و شەقڵی هەموو نووسراوە و بڕبڕەی بیرکردنەوە و بنەمای هەر هەڵوێستێکی من:

کوردستان، گۆڕستانی فاشیستان…

بۆچوون

0 replies

Leave a Reply

Want to join the discussion?
Feel free to contribute!

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *