بیرۆکەی خۆچەککردن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست!
زیاترین ڕێژەی شەڕ و پێکدادانەکانی جیهان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕوو دەدەن [دەوترێت زیاتر لە ۷۰٪]. ئەمڕۆکە ئەگەر بتەوێت نموونەیەکی بەرجەستە و ڕاستەقینە بۆ ئەو ڕستە بەناوبانگەی توماس هۆبز بهێنیتەوە کە “مرۆڤ گورگی مرۆڤە”، نموونەی باشتر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستت دەست ناکەوێت. ئەگەر ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەبێت، ڕەنگە مامۆستایانی زانستە سیاسییەکان لە هێنانەوەی نموونەیەکی کردەیی لە سیاسەتی “بکوژە یان بکوژرێ” تووشی گرفت بن.
هەموو ئەکتەرەکان چەکهەڵگرتن و خۆپڕچەککردن لە ئاوا ناوچەیەکدا وەک ژیرانەترین و هەڵبەت ئاساییترین کار سەیر دەکەن. مرۆڤ دەبێ زۆر بەجەرگ و نەترس؟ بێت کە بە شێوەیەکی نائاسایی تەنانەت “بیر” لە خۆچەککردن لە ناوچەیەکدا بکاتەوە کە بە شەڕ، پێکدادان، تیرۆر و دەستێوەردان دەناسرێتەوە و بەناوبانگترین سەوقات و دەسەدیاری مووشەک و درۆن و تۆپە!
چەک سەرکەوتن و کامەرانی دەستەبەر و گەرەنتی ناکات، بەڵام نەبوونی چەک و خۆچەککردن شکست و دۆڕان حەتمی دەکات. چەک ئێستاکەش توخمێکی سەرەکی هێزە. هێز پێویستە، چونکە بوون و نەبوونی سەرکەوتن و شکست یەکلایی دەکاتەوە.
Leave a Reply
Want to join the discussion?Feel free to contribute!