کورد و پیلانی وڵاتانی ناوچە

هاوکات لەگەڵ هەموو کێبڕکێ و پێشبڕکێ و دوژمنایەتی وڵاتانی ناوچە لەگەڵ یەکتر، کۆدەنگییەک بەتایبەت لەنێوان دیکتاتۆرەکان بۆ داڕشتنەوە یان گەڕانەوە بۆ سیستەمیی ناوچەیی پێش ئاڵۆزییەکان هەیە. لە سووریا و ئێرانەوە هەتاکوو سعوودیا و تورکیا مەیلی خۆیان بۆ داڕشتنەوە و جێگیرکردنەوەی سیستەمێکی دڵخوازی خۆیان بۆ ناوچە نیشان داوە. بەڵام ئەو سیستەمە تەنانەت وەک پێشووش ددان بە کورددا وەک فاکتەرێک نانێت. تەنانەت بەئاشکرا تەماحێک بۆ قووتدانی هەرێمی باشووری کوردستانیش وەک تاقە کیانی کوردی لە ناوچە هەیە. حەز و مەیلەکە هەیە، بەڵام قووتدان و نەدانی تەنیا گرێدراوی هەڵسەنگاندنی دڕندەکانە. ئەگەر لەوە دڵنیا ببنەوە کە پراکتیزەکردنی ئەو حەزەیان تێچووی کەمتر دەبێت لە قازانجەکانی، هەرگیز وە درەنگی ناخەن.
لەکاتێکدا “کورد” بەبێ پلان و بەرنامەیەکی دیار و توکمە چاوەڕوانی “بەهاری کوردی”یە، وڵاتانی ناوچە سەرقاڵی داڕشتنەوەی نەزم و سیستەمێکی دڵخوازن کە تایبەتمەندییەکەی “خەزانی کورد”ه. تا ئەو شوێنەی بلوێت پێویستە لە هەموو پارچەکان ددانەکانی کورد بکێشرێن.
بەرەنگاربوونەوەی ئەو هەڕەشانەی لەسەر کوردە وەک نەتەوە، لە توانای هیچ حیزب و لایەنێکی کوردستان بە تاقی تەنیا نییە. تەنیا هەوڵێکی نەتەوەیی بۆ بەرەنگاربوونەوە دەتوانێت پێش لە زیان و خەسارێکی گەورە بگرێت. مێژوو سەبارەت بەو سەرکردانەی کە هەست بە هەڕەشەیەکی گەورە لەسەر نەتەوەکەیان بکەن، بەڵام هەوڵێکی شایستە بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەدەن قەزاوەتێکی سەخت دەکات…

بۆچوون

0 replies

Leave a Reply

Want to join the discussion?
Feel free to contribute!

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *