کورت دەربارەی پێشمەرگە

باوەڕەم بە هیچ تێز و تئوری و بیڕۆکەیەکی ڕزگاریدەر/ڕزگاریبەخش نییە کە جێی “پێشمەرگە”ی تێدا نەبووبێتەوە.

-هیچ ڕێگا و پێشنیار و فورمولێک بۆ ڕزگاری کوردستان، بە بێ ئەوەی گرنگی بە هیزی پێشمەرگە دابێت، سوودی نییە.

-هۆکاری ڕق و نەفرەتی دۆشمن لە پێشمەرگە، ئەو حەقێقەتەی سەرەوەیە.

-پێشمەرگە لای من وەک حەقێقەتە (حەقێقەتی ڕزگاریبەخشی کوردستان).

-لە هەر شوێنێ نەتوانم بەرگری لەو حەقێقەتە بکەم، ژیانم مانای نییە و لەو شوێنە ڕا ئەکەم.

-ئەوەی لە جلی پێشمەرگە و لە دەرەوە سیمای تێک دەدات، بە پێشمەرگەی نازانم. بۆیە هیچ کات حەقێقەتی پێشمەرگە لای من لیڵ نابێت.

-داگیرکەر هەوڵی زۆری دا تا هەندێ چەمک لە نێو کورد داشکێنێت و بێ نرخیان بکات: وەک دەوڵەت. ماوەیەکە هەوڵی داشکاندنی پێشمەرگە و بێ بایەخکردنی ڕۆڵی دەدرێت.

– ئەگەر نەتوانم بۆ پێشمەرگە بنووسم، هیچ کات نانووسم!

بۆچوون

0 replies

Leave a Reply

Want to join the discussion?
Feel free to contribute!

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *